ژمارەیەک لە نوێنەرانی سەندیکاکانی خوێنەرانی وڵات لە ڕێگای پەیوەندی ئانلاینەوە چاویان بە ئایەتوڵا خامنەیی کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی روژ نیوز, ئەمڕۆ لە بیست و هەشتەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان نوێنەرانی سەندیکای خوێندکاران لە زانکۆی پزیشکی ئێران چاویان بە ڕێبەری ئیران کەوت.

ڕێبەری لەم دیدارەدا وتیان:  بەشداریی باڵا لە هەڵبژاردن 28ی جۆزەردان و ڕوونکردنەوەی ئاسەوارەکانی ئەم بەشدارییە لە پلەی یەکەمی گرینگایەتیدایە.

وتیشیان: لەعنەتی خوا لەو جەنایەتکارانەی کە خونچە مەزڵوومە بێ تاوانەکانی ئەفغانستانی هەڵوەراند و بە شەهید کردنی ئەم کچە گەنجانە , مانای جەنایەتی تا ئەم ئاستە زیاد کردەوە.

زیادیشیان کرد: جەنایەتی وەحشیانە و زاڵمانەی زایۆنیستەکان لە مزگەوتی ئەقسا لە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ڕوویدا و هەموو دەبێ بە ئیدانە کردنی هەستن بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان.

ڕێبەری جەختیان کرد زایۆنیستەکان جگە لە زمانی زۆر لە هیچ شتێک تێناگەن بەڵام فەلەستینیەکان دەبێ بە بەهێزکردنەوەی خۆیان و بەرخۆدان جەنایەتکاران بە تەسلیم و وەستاندنی کارە وەحشیگەرانەکان ناچاریان بکەن.

ئایەتوڵا خامنەیی سەبارەت بە هەڵبزاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێرانیش ڕایانگەیاند: گرینگی دان بە هەڵبژاردنەکان یەکمایەتی بیت و دەوڵەتێکی دادخواز و دژە گەندەڵی بێتە سەر کار کە متمانەی بە گەنجان ببێت.

 

  • منبع خبر : مهر